ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك شه‌هیدێك و شه‌ش برینداری پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌یه‌كی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوك، بۆمبێكی چنێدراو به هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
موقه‌ده‌م جه‌زا غه‌ریب شه‌ریف، ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی میحوه‌ری خۆرئاوای كه‌ركوك تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند كه بۆمبه‌كه به هێزێكی مه‌وجی چوار-ی لیوای پێنج-ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
موقه‌ده‌م جه‌زا غه‌ریب راشیگه‌یاند كه بۆمبه‌كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی ئابی 2017 له كاتژمێر 10:45 خوله‌ك له‌نێوان خه‌رابه روت و ناوچه‌ی سه‌خرا به هێزێكی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌كاتی به‌دلكردنی ره‌بایه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌هۆشیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بووه و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هێزی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند كه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له كه‌ركوك و یه‌كێكیش به‌ره‌و هه‌ولێر و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش بۆ سلێمانی ره‌وانه كراون و شه‌هیده‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنی خۆی به‌ڕێكراوه.
ئاشكراشیكرد كه له كاتژمێر 12.30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه كه 10 بۆ 15 چه‌كداری داعش دزه‌یان كردووه‌ته ناوچه‌كه و ئه‌وانیش له ئاگاداری و چاوێریدا بوون، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه بۆمبه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه دانرابێت، چونكه ناوچه‌كه چۆڵه و هاوڵاتیی مه‌ده‌نی و گروپی چه‌كداری دیكه‌ی تێدا نییه.
PM:02:38:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5561
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت