ده‌نگی ئه‌مریكا: چوار ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ داعش له زینداندان
فۆتۆ: دەنگی ئەمریکا
وێستگه نیوزـ
سایتی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه لەو ناوچەیەی باشوری كه‌ركوك كه خێزانه كاكه‌ییه‌كه‌ی تێدا كوشتوبڕ كرا، نهێنی پرۆسەیەکی گەورەی بازرگانی لەگەڵ داعش ئاشکرابووە و له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و بازرگانییه‌ش چوار ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه زیندانی كراون.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه ژمارەیەک ئەفسەری پێشمەرگە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی تریش کراوە، گوندنیشینێکی ناوچەکەش دوای ئاشکرابوونی بازرگانیەکە بۆ ناو داعش هەڵاتووە.
له‌وباره‌یه‌وه لیوا محەمەد قادر، فەرماندەی میحوەری داقوق-ی هێزی پێشمەرگە، بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند" تا ئێستا چوار ئەفسەری پێشمەرگە لە زیندانن کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن لەگەڵ داعش."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لیژنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ گوندی عەلوەت پاشای باشوری کەرکوک، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش بەو ئاڕاستەیە دەڕۆن کە پێدەچێت دەستی ناوخۆیی لەکوشتن و رفاندنی خێزانە کاکەییەکەی نیشتەجێی ئەو گوندەدا هەبووبێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه موقەدەم فەرهاد نەوزەر، جێگری فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کاکەییەکان، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند"ئەوەی بۆمان رونبۆتەوە ئەوەیە چۆنێتی کوشتن و رفاندنی خێزانە کاکەییەکە دوورە لە شێوازی کاری داعشەوە، بەتایبەت داعش ئەو کارەی تائێستا وەک چالاکی خۆی بڵاونەکردوەتەوە."
وتیشی" گومان دەکەین دەستی ناوخۆیی لە کوشتن و رفاندنی خێزانە کاکەییەکەی گوندی عەلوەت پاشادا هەبووبێت."
مانگی رابردوو ژمارەیەک چەکدار کە جلی سەربازیان لەبەربووە و، بەوتەی شایەتحاڵەکان بەزمانی کوردی قسەیانکردوە، هەڵیانکوتایەسەر گوندی عەلوەت پاشای باشوری کەرکوک و دوو ژن و پیاوێکی کاکەییان کوشت، هه‌ر له‌وكاته‌شدا گەنج و ژنێکی تریان لەگەڵ دوو کەسی عەرەب رفاند و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا، ئەو چەکدارانەی خێزانە کاکەییەکەیان کوشتوبڕکرد لەنێوان رەبیەکانی پێشمەرگەوە دزەیانکردوەتە گوندەکە، پێشتریش لەو ناوچەیە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان داعش و قاچاخچیەکان دا هەبووە، ئەمەش گومانی کاکەییەکانی لەسەر هەبوونی دەستی ناوخۆیی لەتاوانەکەدا زیاتر كردووه.
دوای کوشتن و رفاندنی 8 کەسەکەی گوندی عەلوەت پاشای کاکەیی نیشینی باشوری کەرکوک، کە دەکەوێتە پشتەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە روداوێکی تری هاوشێوەدا لەگوندی مەلحە-ی رۆژئاوای کەرکوک داعش حه‌وت کەسی سه‌ربه یه‌ك خێزانی سەربڕی
PM:07:07:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت