فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ه هێزی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رباره‌ی هه‌وڵی دزه‌كردن و هێرشی تیرۆریستان، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه به‌رگری له سنوور و سه‌نگه‌ره‌كانی كوردستان ده‌كات و، ئه‌نجامی هه‌ر هه‌موو هه‌وڵێكی تیرۆریستانیش شكست و نه‌مان ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ـی 8ـی 2017، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش هه‌وڵی دزه‌كردن و نزیكبوونه‌وه‌یان له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه دا له گوندی خه‌رائج له ناوچه‌ی حه‌ردان. به‌ڵام پێشمه‌رگه به وریایی و چاوكراوه‌ییه‌وه رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و تیرۆریستان‌دا، دوو تیرۆریست خۆیان ته‌قانده‌وه و چه‌ند تیرۆریستی دیكه‌ش كوژران و تیرۆریسته‌كانی تریش هه‌ڵاتن و به ئامانجه‌كه‌یان نه‌گه‌ییشتن.
لێره‌دا رایده‌گه‌یێنین كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه به‌رگری له سنوور و سه‌نگه‌ره‌كانی كوردستان ده‌كات و، ئه‌نجامی هه‌ر هه‌موو هه‌وڵێكی تیرۆریستانیش شكست و نه‌مان ده‌بێت.
فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله
28ـی 8ـی 2017
AM:11:55:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت