له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 41 هاوڵاتی كورد له‌ رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیركراون


وێستگه‌ نیوز ـ
لەماوەی 14 رۆژی رابردوودا لانیکەم 41 هاوڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ فشاری ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران بۆسەر هاوڵاتیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندووە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا لانیکەم 41 هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی  ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراون.

رێکخراوەکە روونیکردووەتەوە، 18 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، هەشت کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دوو کەس بە تۆمەتی چالاکی ئایینی و کەسێکیش بە تۆمەتی چالاکی میدیایی دەستبەسەر کراون و 12 کەس لە دەستبەسەرکراوەکانیش لە مەڕدارەکانی هەرێم و باکوری کوردستان بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، نۆ کەس لە دەستبەسەرکراوان خەڵکی پارێزگای ورمێ و نۆ کەس پارێزگای کرماشان، دوو کەس خوراسانی رەزەوی، دوو کەس خەڵکی ئیلام، پێنج کەس خەڵکی سنە و کەسێکیش خەڵکی پارێزگای لوڕستان بوون و هەشت کەس خەڵکی هەرێمی کوردستان و چوار کەسیش خەڵی باکوری کوردستان بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر رێکخراوی هەنگاو بڵاویکردبووەوە کە شەوی پێنجشەممەی رابردوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری میاندواوی سەربە پارێزگای ورمێ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید بە چوار سەرنشینەوە کردووە و لەئاکامدا سێ کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و چارەنوسی کەسی چوارەم نادیارە.

هـــ. ر


PM:03:13:14/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو