له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نۆ هاوڵاتی كورد ده‌ستبه‌سه‌ركراون

‌دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیانی کورد لە رۆژهەڵات بەردەوامە.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌ شاره‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نۆ هاوڵاتی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ركراون.


بەپێی هەواڵێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵیان بە ناوی سولەیمان محەممەد نەژاد دەستبەسەر كردوه‌ و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەته‌وه‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو گەنجە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی نه‌یاری ئێران دەستبەسەر كراوه‌ و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی دووشەممە، هاوڵاتییەکی تەمەن 26 ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی جەماڵ مەحمودزادە، کوری عەبدوڵا دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەست نیە.

هاوكات به‌پێی ئاماری رێكخراوه‌كه‌ی مافی مرۆڤ، لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، لانیکەم نۆ هاوڵاتی کورد لە شارەکانی سنە، ئورمیە، پیرانشار، بۆکان و سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هــ. ر


PM:12:25:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو