ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌دایه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جەمال
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چوار پرس كه یه‌كێكیان كۆتایی هاتنی واده‌ی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ستپێكرد.
په‌یامنێری وێستگه نیوز له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، خاڵی یه‌كه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه.
وتیشی: "خاڵی دووه‌م گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی ته‌نده‌ری مساته‌حه‌ی عه‌لوه‌ی نوێی سلێمانی و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی بۆ رێگری له ته‌ملیككردنی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر".
راشیگه‌یاند: خاڵی سێیه‌م بڕیاردانه له‌سه‌ر كۆنووسی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی سه‌باره به پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان و خاڵی چواره‌م بڕیاردانه له‌سه‌ر فراوانكردنی نه‌خشه‌ی گوندی میردێ له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن بۆ رێگرتن له زیادڕه‌وی و دروستكردنی نه‌خشه‌ی نوێ به پێی رێنمایی كشتوكاڵ و شاره‌وانی و ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كان.
هــ. ر
AM:11:59:10/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت