لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داوای ئاشكرا كردنی داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كات
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و دارایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به نووسراوی فه‌رمی داوا له پارێزگای سلێمانی، ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌كات داهاته‌كانیان بۆ لیژنه‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌ڵێت: ماوه‌ی حه‌وت مانگه نووسراوه‌كانیان كردووه‌و وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
رەمەزان نامیق، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و دارایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به نووسراوی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوامان له پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و خاڵه سنوورییه‌كان كردووه داهاتی خۆیانمان بۆ ئاشكرا بكه‌ن كه مانگانه چه‌ندیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
وتیشی: "ئه‌وه هه‌شت مانگ تێپه‌ڕیوه هێشتا هیچ وه‌ڵامێك له‌و شوێنانه‌وه نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی لێره‌و له‌وێ خه‌ڵكانێك باس له داهاتی فڵانه فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك به فه‌رمی بۆ ئێمه روون نه‌بووه‌ته‌وه".
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان په‌رله‌مانێكی بچوككراوه‌ی شاره‌كانن و كاریان چاودێری كردنی فه‌رمانگه‌كانی حكومییه.
لێدوانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌كاتێكدایه هێشتا داتایه‌كی ورد له به‌رده‌ست نییه تا داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ره‌په‌ڕین بخاته‌ڕوو، كه به‌رده‌وام جێگه‌ی ره‌خنه‌ی هاوڵاتییان بووه، ئه‌گه‌رچی پارێزگاری سلێمانی له چه‌ندن لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه سه‌رجه‌م داهاتی سلێمانی ده‌كه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام هێشتا هاوڵاتییان گله‌یی ده‌كه‌ن.
PM:06:16:14/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت