كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكرد
کاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.. فۆتۆ: پشتیوان جەمال
وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ تاووتوێكردنی دوو بابه‌ت ده‌ستیپێكرد و كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له خاڵه سنوورییه‌كان پاره له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن.
لە نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه و كارنامەی كۆبوونەوەكەشی تیادا بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لەسەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كردووە كە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئازاری 2018، كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن ئامادەبن، بەمەبەستی ئەنجامدانی 46 هەمین كۆبوونەوەی پارێزگا.
له باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌وه هاتووه: ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كرێت له‌سه‌ر شێواری وه‌رگرتنی پاره له خاڵه سنووری و بازگه‌كان.
هــ. ر
AM:10:25:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت