د. عه‌بدولـله‌تیف: چاوه‌ڕوانی ئه‌م دوو ئه‌ره‌نجامه بن له دیبه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یونس راوی
د. عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی
وێستگه نیوز ـ
د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د، ناسراو به عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی، كه‌سایه‌تی دیاری ناو سه‌له‌فییه‌كانی سلێمانی له نوێترین په‌یامیدا ده‌رباره‌ی دیبه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و پارێزەری راوێژكار یونس راوی ده‌دوێت و ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ئه‌م دوو ده‌ره‌نجامه‌بن.
د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د، سه‌له‌فی، له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "موسڵمانان به پشتیوانی خوای په‌روه‌رگار چاوه‌روانی یه‌كێك له‌م دوو ده‌ره‌نجامه بن له دیبه‌یته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یونس راویدا".
له باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: "یان ده‌بێت ته‌وبه بكات و پە‌شیمان بێته‌وه له‌و هه‌موو چه‌واشه‌كاریانه‌ی كه كردویه‌تی سه‌باره‌ت به ئایه‌ته‌كانی باسی جه‌هه‌نه‌م وه ده‌بێت بڵێت خوایه پە‌نام بگریت له‌و جه‌هه‌نه‌مە‌ی كه به مجازم داده‌نا، یان راستی ئه‌و كابرایه‌تان بۆ ده‌خه‌مه‌ڕوو بو ئه‌وه‌ی گشت لایەكتان بزانن كه له‌سه‌ر چ رێچکە و مه‌زهه‌بێكه".
عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی ئه‌وه‌شی نووسیوه: "به‌ڵام وا گومان ده‌به‌م کەپاشگه‌زبێته‌وه یان بیانوی شتی تر بگرێت و حەزنەکات قسە ژەهراویەکانی رابردووی باس بکرێتەوە".
له مانگی ره‌مه‌زاندا یونس راوی، نووسه‌ر و پارێزه‌ری راوێژكار له چه‌ند میدیاكه‌وه بۆچوونی جیاوازی خۆی له‌سه‌ر ئاینی ئیسلامی ده‌ربڕی، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، دواتر راوی پێشنیازی ئه‌نجامدانی دیبه‌یتی كرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام.
ده‌قی پۆسته‌كه‌ی د. عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی:
دیبه‌یته‌كه:
———————
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاه والسلام علی رسول الله
موسڵمانان به پشتیوانی خوای په‌روه‌رگار چاوه‌روانی یه‌كێك له‌م دوو ده‌ره‌نجامه بن له دیبه‌یته‌كه‌م له‌گه‌ڵ یونس راویدا ان شا‌و الله :
1-یان ده‌بیت ته‌وبه بكات و پە‌شیمان بێته‌وه له‌و هه‌موو چه‌واشه‌كاریانه‌ی كه كردویه‌تی سه‌باره‌ت به ئایه‌ته‌كانی باسی جهنم وه ده‌بێت بڵێت خوایه پە‌نام بگریت له‌و جه‌هه‌نه‌مە‌ی كه به مجازم داده‌نا .
2-وه یان راستی ئه‌و كابرایه‌تان بو ده‌خه‌مه روو بو ئه‌وه‌ی گشت لایەكتان بزانن كه له‌سه‌ر چ ڕێچکە و مه‌زهه‌بێكه
ئه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانێت دیفاع بكات له‌و قسانه‌ی خۆی كه له‌كه‌ناڵه‌كان كردویه‌تی سەباره‌ت به جهنم ، به‌لام وا گومان ده‌به‌م کەپاشگه‌زبیته‌وه یان بیانوی شتی تر بگرێت و
حەزنەکات قسە ژەهراویەکانی ڕابردووی باس بکرێتەوە.
ئه مه ش به هوی زیره كی من نییه به هوی لكو به راستیتی إسلامه
اللهم لا حول ولا قوه إلا بك وانت المستعان فانصرنا علی الحق وانصر بنا الاسلام والمسلمین.
براتان:
دكتور عبداللطیف احمد
1/ 7/ 2018
AM:11:27:02/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 30758
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت