عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی ره‌خنه له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب ده‌گرێت
د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد
وێستگه نیوز ـ
لەمیانی بەشداریی لە سیانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، عەبدوللـەتیف ئەحمەد، كه‌سایه‌تی دیاری ناوسه‌له‌فییه‌كانی كوردستان رەخنەی لە قەدەغەکردنی کتێب و خانەی بڵاوکردنەوەی بیری سەلەفییەت گرت.
عەبدوللـەتیف ئەحمەد، وتی: "ئەم پێشانگایە زۆر جیاوازیی هەیە لەگەڵ ئەوانەی پێشووی، بەشێک لە دەزگاكانی چاپ قەدەغەكراون بەشداربن لە پێشانگاكەدا".
بە وتەی عەبدوللـەتیف سەلەفی "ئەو كەسانە كە رێگرییان لێ كردوون دیارە حەز بە ئیسلام ناكەن".
له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، كتێبه‌كانی ئیبن ته‌یمیه، كه زیاتر بووه‌ته مه‌نهه‌جی ره‌وتی سه‌له‌فیه‌ت قه‌ده‌غه كران.
عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئێن ئاڕ تی، وتیشی: "چەند ناونیشانێكی كتێب لە پێشانگای ئەمساڵدا نمایشكراون، كە دژی ئیسلام و موسڵمانانە لەوانە ناونیشانی كتیب هەیە بە ناوی 'چەتەكانی خوا' یان 'تاوانەكانی شافیعی' یان 'كەسایەتی رەسوڵ' كە زۆر بە خراپی باسی پێغەمبەری ئیسلامی كردووە، كە ئەمانە هەمووی دژایەتی موسڵمانانە و دژی گەلی كوردی موسڵمانە".
کتێبی "چەتەکانی خوا" نوسەری عێراقی عەبدولڕەزاق ئەلجوبران نوسویەتی و ماوەی دوو ساڵە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، یەکێکە لەو کتێبانەی زۆرترین خوێنەری هەیە و نزیکەی 10 جار چاپکراوەتەوە، کتێبەکە رەخنە لە فتوحاتی ئیسلامی دەگرێت و پێیوایە فتوحات بەناوی ئیسلامەوە کراوە و پێچەوانەی پەیامی پێغەمبەرە و کودەتایە بەسەر ئیسلامدا.
PM:07:17:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت