پۆلیسی سلێمانی: ژنێک بە دەمانچەی باوکی گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، شەوی رابردو لەگوندی چۆبڵاغی یسەربەقەزای دوکان، ئافرتێک بەناوی (چ، ع،ر) تەمەن 34 ساڵ کە دایکی شەش منداڵە گیانی لەدەستدا.
بەوتەی باوکی ژنەکە، لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەکەیدا فیشەک لەدەمانچەکەی دەرچوەو بەر کچەکەی کەوتووە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی سلێمانی دهشڵێت، پاش گەیستنی مەفرەزەکانی پۆلیس، لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەستیپێکردوەو باوکی ژنەکە بەبریاری دادوەر راگیراوە.
هــ. ر
AM:10:26:19/06/2018
ئهم بابهته 6468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت