هاوڵاتییه‌ك به مردوویی له ماڵی خزمێكی دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایده‌كات، به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكانی سه‌ر به قه‌زای رانیه هاوڵاتییه‌ك به مردوویی له ماڵی خزمێكی دۆزرایه‌وه كه به‌سه‌ردان له‌و ماڵه بووه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئەمڕۆ سێشه‌ممه 22ی ئابی 2017، کاتژمێر هه‌شتی سەرلەبەیانی لەناحیەی سەرکەپکان سەربە قەزای رانیە هاوڵاتیەک بەناوی (ص.و.ٲ) تەمەن 49 ساڵ دانیشتوی هەولێر بەمردوویی لەماڵی خزمێکی دۆزایەوە کەبەسەردان لەوماڵە بووە.
راشیگه‌یاند: "هۆکاری مردنەکەی نادیارە و هیچ شوێنەواری تاوانکاری بەسەر جەستەیەوە نیە، بۆیه دەست بەجێ هێزەکانمان لەبنکەی پۆلیسی سەرکەپکان و تیمەکانی بەڵگەوتاوان گەشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکاری دادوەری رانیەوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکاری دادوەری سلێمانی".
روونیشیكرده‌وه: دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئه‌و رووداوه و تا ئێستاش كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه.
PM:01:42:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 14054
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت