رووداوێكی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوێكی پێكدادانه‌وه له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی هۆندای ئه‌نێنترا جۆری تاكسی و هۆندای پاسدا، شۆفێری تاكسیه‌كه گیانی له ده‌ستداوه‌و سێ كه‌سی دیكه‌ش كه سه‌رنشینی تاكسیه‌كه‌بوون برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، بڵاویكردووه‌ته‌وه: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی ئابی 2017، كاتژمێر 6:30 له سه‌ر رێگای قه‌ره‌ته‌په _ جه‌باره، رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی
تاكسی جۆری هۆندای ئه‌لێنترا و هۆندای پاسدا روویدا.
وتیشی: "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه شۆفێری ئه‌لێنتراكه گیانی له ده‌ستداوه و سێ سه‌رنشینیش برینداربوون، شۆفێری پاسه‌كه‌س به سه‌ختی بریندار بووه".
AM:11:00:31/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3234
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت