بههۆی رووداوێکی هاتوچۆوه دوو گەنج گیانیان لە دەستدا
دوو گەنجە کۆچکردووەکە.. فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی ههولێر ئاماژه بهوه دهكات كه شهوی رابردوو له ئهنجامی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلهكهیان و له دهستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلهكهیان گیانیان له دهستداوه.
پۆلیسی ههولێر بڵاویكردووهتهوه: شهوی رابردوو کاتژمێر 9:30، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی 120 مەتری، نزیک وەزارەتی پێشمەرگە.
وتیشی: "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (رەگەز ڕۆستەم محهمهد) تەمەن 27 ساڵ، (زەکەریا ڕەقیب تۆفیق) تەمەن 25 ساڵ، لە ئاکامی خێرا لێخوڕین، کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیان لە دەست داوە، بە داخەوە دەست بەجێ لە شوێنی رووداو گیان لە دەست دەدەن، تەرمەکان هەڵگیرانەوەو رهوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کران".
روونیشكردهوه: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە، دادوەر بڕیاریدا بە وەرگرتنی وتەی داواکارانی مافی کەسی مردوو شاهێدانی رووداو.
PM:01:26:22/08/2017
ئهم بابهته 8650
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت