دووزخورماتوو.. به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا
گەنجە قوربانییەکە
وێستگه نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
لێپرسراوی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای دووزخورماتوو ئاشكرایكرد، له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له نێوان بارهه‌ڵگرێك و ماتۆرسكێلێكدا گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا.
محه‌مه‌د فایه‌ق، لێپرسراوی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای دووزخورماتوو به وێستگه‌نیوز- ی راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 7ی ئه‌یلولی2017، له ئه‌جامی روداوێكی هاتوچۆ له نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری بارهه‌ڵگر و ماتۆرسكێلێكدا له سه‌ر رێگای گشتی (كه‌ركووك- دووزخورماتوو ) گه‌نجێكی كورد گیانی له ده‌ستدا".
وتیشی: "ئه‌و گه‌نجه كورده كه شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه‌یه دانیشتوووی دووزخورماتووه و ناوی (سه‌نگه‌ر عبدولاَ خدر وه‌لی) له‌كاتی رۆیشتنی بۆ ده‌وام به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
PM:01:01:07/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2718
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت