سه‌در سێ پێشنیازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو له‌ عیراق خسته‌ڕوو

‌سەدر

وێستگه‌ نیوز ـ
رابەری رەوتی سەدر و سه‌رۆكی هاوپەیمانی سائیروون سێ پێشنیازی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو لە عیراق خسته‌ڕوو.


لە تویتێكیدا لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی له‌تویته‌ر، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، بۆ چارەسەركردنی كێشه‌ی ئاو كە رووبەڕووی عیراق بووەتەوە ده‌ڵێت، "سێ پێشنیاز دەخەمەڕوو، لەلایەن وەزارەتی دەرەوە یان وەزارەتی پەیوەندیدار داوای كۆبوونەوەی بەپەلە بكرێت بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی ئاو، بۆ دانانی چارەسەری گونجاو وەزارەتەكانی پەیوەندیدار بەو قەیرانە بەپەلە كۆببنەوە، بۆ ئەوەی لیژنەیەكی هەمیشەیی پێكبهێندرێت بۆ زانینی هۆكارەكان و دانانی چارەسەری ئاسایشی ئاو".

سەدر پێشنیاز دەكات، بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئاو، بڕە پارەیەك لەلایەن حكومەتی عیراق بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بەگشتی و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو تەرخانبكرێت.

موقتەدا سەدر كە پشتگیری هاوپەیمانی سائیروون دەكات و لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، لە 3-6-2018 چەند رۆژێكی بۆ حكومەت دیاریكرد بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نەبوونی ئاوی خورادنەوە و كەمی كارەبا، بە پێچەوانەوە بۆ گەڕاندنەوەی مافەكانی گەل خودی خۆی دێتە سەرخەت.

لەسەرەتای ئەم مانگە توركیا دەستیكردووە بە پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ كە لەسەر رووباری دیجلە دروستكراوە و یەكێكە لە 22 بەنداوەكانی پڕۆژەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بڕی ئاوی رووباری دیجلەو دروستبوونی قەیرانی ئاوی خواردنەوە و ئاودێری لە عیراق.

هــ. ر


AM:11:53:05/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 3930 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو