پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی سێ دزی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی له رۆژانی رابردوودا له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك تاوانی دزییان ئه‌نجامدابوو، دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
رائید سیروان حه‌مید حه‌سه‌ن، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات، بە پۆلیسی هەولێری راگەیاند، "ئاگادار کراینەوە بەبوونی دوو رووداوی دزیکردن، دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم رووداوە کردەوەو توانیمان لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشکرا بکەین لە دوو تاوانی جیا، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "تاوانی یەکەم لە 30ی ئایاری 2018، تاوانبار بە ناوەکانی (ر.ل.ع) تەمەن 29 ساڵ، (د.ز.ق) تەمەن 25 ساڵ هەڵسابوون بە دزینی 100 مسقاڵ زێڕو پارە لەگەڕەکی هەڤاڵان، تاوانی دووەم لە 2ی حوزه‌یرانی 2018، تاوانبار (ج.م.ص) تەمەن 32 ساڵ، هەڵسابوو بە دزینی پارەو لاپ‌تۆپ لە شەقامی 40 مه‌تری گەڕەکی مامۆستایان".
وتیشی: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم دوو رووداوە کرایەوە دادوەر بڕیاریدا بە بەندکردنی هەرسێ تاوانبار بە ماددە 443 لە (ی.س)".
هــ. ر
PM:05:30:03/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت