به‌ وێنه‌.. ئۆتۆمبێلێکی دزراو بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە

‌ئۆتۆمبێلە دزراوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆتۆمبێلێكی دراو دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌ راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌.


پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی لە 27ی ئایاری 2018، ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپل/فیكترا رەنگی نیلی بە ژمارە ٥٤١٢٤/ كەركوك دزرابوو، دەست بەجێ خاوەنەکەی سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کرد لە رانیە بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی تۆمەتباری نەناسراو و دوای ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە دەستیان کرد بە گەڕان و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر رووداوی دزیەکە".

ده‌شڵێت: "دوای هەوڵدانێکی زۆر ئۆتۆمێلی ناوهاتوو لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە دۆزرایەوە دەستی بەسەرداگیرا".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی ته‌مموزی 2018، بە بڕیاری دادوەر ئۆتۆمبێلەکە گەڕێندرایەوە بۆ خاوەنەکەی بەناوی (ٲ،ب،ج)".

دواجاریش ده‌ڵێت: "هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەکاتی بوونی رووداوی دزی پەیوەندیمان پێوەبکەن یاخود سەردانی دادگا و بەشی نه‌هێشتنی تاوان یاخود نزیکترین بنکەکانی پۆلیس بکەن، ئێمە جێگای متمانەی ئێوەین و ئێوەش هاوکارمان بن".

هــ. ر


PM:02:08:03/07/2018






ئه‌م بابه‌ته 4596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو