ورده‌كاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆتێلی هه‌ولێر ڤی‌و راگه‌یه‌ندرا
بەردەم هۆتێل هەولێر ڤی‌و
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر زیانه‌كانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆتێل هه‌ولێر ڤیوی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌سێك گیانی له ده‌ستداوه‌و یه‌كێكیش برینداره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی هۆتێل هه‌ولێر ڤی‌و له شه‌قامی 30 مه‌تری گه‌ڕه‌كی مناره، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی نیسانی 2018، كاتژمێر 7:48 خوله‌ك روویدا، بووە ھۆی گیان لەدەستدانی ھاوڵاتییەك بەناوی (و . م . ع) و برینداربوونی ھاوڵاتییەكی تر بە ناوی (ا . ش . م).
هاوكات ھۆكاری رووداوەكەی بۆ ته‌قینی تانكی غاز گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه‌له سه‌ربانی هۆتێله‌كه بووه.
هــ. ر
PM:02:20:04/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 4166
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت