زیاتر لە 150 دۆنم پوش و پاوان له‌ سنوری ماوه‌ت و پیره‌مه‌گرون سوتاون

‌دیمەنێک لە سوتانی پوش و پاوانی ناوچەکە

وێستگه‌ نیوزـ

لەماوەی‌ دوو ڕۆژی‌ ڕابردوودا ئاگرێکی‌ فراوان گوندەکانی‌ سنوری‌ ماوەت و پیرەمەگرون کەوتەوە  و بەوهۆکارەش ڕوبەرێکی‌ زۆر فراوان لە پوش و پاوان و داری‌ سروشتی‌ و ڕەز و باخی‌ هاوڵاتیان سوتان و زیانی‌ زۆریان پێگەیشتوە و له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ش هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركراوه‌.

عقید هێمن کمرخان ئه‌فه‌ندی‌، بەڕێوەبەری‌ راگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ دارستان و ژینگەی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند لە ماوەی‌ دوو رۆژی‌ رابردوودا لە سنوری‌ گوندەکانی‌  سفرە و زەنون لە ماوەت و چەند ناوچەیەکی سنوری پیرەمەگرون، ئاگرێک کەوتوه‌تەوە و دەستبەجێ مەفرەزەکانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دارستانی‌ ژینگەی‌ هەردو ناوچەکە گەیشتونەتە شوێنی‌ روداوەکە.

عه‌قید هێمن راشیگه‌یاند كه‌ توانراوه‌ لەماوەیەکی‌ کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و بەوهۆکارەش زیاترله‌ 150 دۆنم لە پوش و پاوان سوتاوە و نزیكه‌ی‌ پێنج دۆنم ڕەزو باخی‌ هاووڵاتیان زیانی‌ پێگەیشتووە.

ئاشكراشیكرد كه‌ بەپێی‌ بەدواداچوونەکان دەرکەوتوە هۆکاری‌ ئاگرکەوتنەوەکه‌ بەهۆی‌ پابەندنەبوونی‌ هاوڵاتیان بووە، له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ش هاوڵاتییه‌ك دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.


PM:01:37:22/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 3642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو