به ڤیدیۆ.. ئاگر له هۆتێلێكی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه
وێستگه نیوز ـ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 4ی نیسانی 2018، ئاگر لە میوانخانەیەکی شاری هەولێر کەوتەوە و بەپێی زانیارییه‌كان کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی تر برینداربوون.
ئاگرەکە لە کاتژمێر هه‌شت و نیوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە میوانخانەی هەولێر ڤی‌و لە شەقامی سیمەتری لە گەڕەکی تەیاراوا کەوتووەتەوە.
بە پێی زانیارییە سەره‌تاییەکان، ئاگرەکە بە هۆی تەقینی تانکی گازی موه‌لیدەی میوانخانەکە بووە، کە لە سەرەوەی باڵەخانەکە دانراوە و کەسێکیش گیانی لە دەستداوە.
هــ. ر
AM:10:03:04/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3894
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت