ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند كشانه‌وه له‌به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ مانای راكردن و دۆراندن نییه، به ڵكو به‌رده‌وام ده‌بین. له‌شه‌ركردن.
لە توویتێکدا رایگەیاند کە کشانەوەمان لە شەڕ مانای دۆڕان نییە ، بەردەوام دەبین لە خەبات. سەرکەوتن بۆ خەڵکی باکووری سووریایە.
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده" له‌په‌یامێكیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌جیهانی ڕاگه‌یاند كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كورد له‌سنوری شاری عه‌فرین مانای دۆڕان نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بن له‌خه‌بات.
ساڵح موسلیم، كوردستانیان و دۆستانیانی دڵنیاكرده‌وه كه "سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌ڵكی باكوری سوریا".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، 18/3/2018 سوپای توركیا‌و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌و سوپایه‌ن چوونه ناو عه‌فرینه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 58 ئه‌م شاره له‌ژێر بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپبارانی ئه‌و سوپایه بوون. هاوكاتیش به به‌رده‌وامی هێرشی پیاده‌ی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین سوپاكانی جیهانی له‌سه‌ر بووه.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌و سوپای توركیا‌و هێزه پشتیوانه‌كانیان هه‌ستان به‌سوتاندن و ڕوخاندنی په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كه وه‌ك ڕه‌مزێكی كورد له‌ناوه‌راستی شاره‌كه دانرابوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ رامی عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه له‌ئێستادا دوای 100 ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر داگیركاری عوسمانی‌دا، جارێكی تر عه‌فرین ئاڵای توركیای تیا به‌رزكرایه‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانی گه‌وره‌یه.
رامی عه‌بدولره‌حمان، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی له‌وه‌ش خوارد كه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه هاورێی كورده‌كان بێت به‌ڵام په‌شیمان بۆیه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له‌دوێنێوه بۆردومانێكی سه‌خت ده‌ستیپێكرد و زیاتر له 250 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌وهۆكاره ئاواره بوون.
رامی عەبدولڕەحمان راشیگه‌یاند: " هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له هه‌ندێك شوێنی شاره‌كه‌دا ماون".
PM:02:00:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 21736
جار خوێنراوه‌ته‌وه