یه‌په‌گه‌: بێجگه‌ له‌به‌رگری‌ هێچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی‌ ترمان له‌به‌رده‌م نییه‌


وێستگه‌ نیوز-

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)  رایدەگەیەنێت ، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عفرین هیچ بژاردەیەکی بۆ نەهێشتونەتەوە جگە لە بەرگری .

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)  لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عفرین راگەیاندراوێکی بڵاوکردوە، تێدا رایدەگەیەنێت هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عفرین هیچ بژاردەیەکی بۆ نەهێشتونەتەوە جگە لە بەرگری ،وە ئەو هێرشانە ژیانی هاوڵاتیانی کردوەتە ئامانج.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە " جەنگ لەگەڵ ئەم دوژمنەش دەکەین هەروەک چۆن هێرشەکانی ترمان بەزاند کە کرایە سەر شارەکانمان."

هەروەها داوادەکات ،پیاوان و ژنان پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە بکەن بۆ پاراستنی عه‌فرین .

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە رۆیتەرزی راگەیاندوە کە هێرشەکان ژمارەیەک هاوڵاتی پێکاوە بەڵام ژمارەی قوربانیانی ئاشکرا نەکرد .


PM:09:10:20/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو