نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز -
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی كانتۆنی عه‌فرین رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی 14 رۆژی هێرشی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی بۆسه‌ر شاری عه‌فرین 150 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و 298یش برینداربوون.
ئانجێلا ڕه‌شۆ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی كانتۆنی عه‌فرین له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فوڕات نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی بۆسه‌ر شاره‌كه راگه‌یاند.
ئانجێلا وتی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له 14٤ ڕۆژی سه‌ره‌تای هێرشی سوپای توركدا 150 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و 298 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئاماری دیكه‌ش هه‌یه كه به ده‌ستی ئێمه نه‌گه‌یشتووه، بۆیه پێده‌چێت ئاماری قوربانیان له‌وه زیاتر بێت".
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی كانتۆنی عه‌فرین باسی له‌وه‌ش كرد كه "ئاستی بۆردومانه‌كان ئه‌وه‌نده زۆره كه ته‌رمه‌كان ده‌سووتێن، یان پارچه‌پارچه ده‌بن، به شێوه‌یه‌ك كه مرۆڤ ته‌نانه‌ت نه‌توانێت سه‌یریشیان بكات".
PM:12:09:03/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2287
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت