"بارین كوبانێ" ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی جه‌سته‌ی شێوێندرا
وێستگه نیوز –
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تووڕه‌ییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه به‌تایبه‌ت لای كورده‌كان كه تیایدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار جه‌سته‌ی ژنه شه‌ڕڤانێك ده‌شێوێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و شه‌ڕڤانه ناوی بارین كوبانێ-یه و ته‌مه‌نی 23 ساڵه و خه‌ڵكی ریفی باكووری حه‌ڵه‌به و شه‌ڕڤان بووه له ریزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن "یه‌په‌ژه" و به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕی كردووه له كوبانێ.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه له میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی سوپای ئازادی سوریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، "بارین كوبانێ" ئاماده نه‌بووه خۆی راده‌ست بكات و تا دوافیشه‌ك جه‌نگاوه.
له سه‌ره‌تای گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا نزیكه‌ی 10 چه‌كداری پیاو له ده‌وری جه‌سته‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه ژنه ده‌ركه‌وتوون كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه.
له به‌شێكی تری گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا شه‌ڕڤانه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه جله‌كانی به‌شی سه‌ره‌وی داكه‌نراوه و جه‌سته‌ی شێوێندراوه و چڵه زه‌یتونێكیش ده‌ركه‌وتووه و یه‌كێك له چه‌كداره‌كان قاچی ده‌خاته‌سه‌ر سنگی شێوێندراوی شه‌ڕڤانه‌كه و له دواشه‌وه ده‌نگێك دێت كه داوا له‌و چه‌كداره ده‌كات ئه‌و كاره نه‌كات.
ئامه‌د كه‌نداڵ فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ باسی له ئازایه‌تی بارین كوبانێ كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و "هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه كراوه زیاتر هانیان ده‌دات بۆ به‌رگریكردن و سه‌ركه‌وتن و وتی: "تۆڵه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌رگیز خۆمان راده‌ست ناكه‌ین".
وتیشی: "ئه‌مه پاشماوه‌ی داعشه و له كۆبانێ چی‌یان كرد، لێره دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به شه‌ڕی كۆبانێ له كۆتایی 2014دا كه تیایدا ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕڤانه‌كاندا شكستی هێنا.
لای خۆیه‌وه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی جه‌زیره له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌ی خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی توركیاوه.
هاوكات رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گروپه چه‌كدارییانه‌ی سوریا كه له‌گه‌ڵ سوپاتی توركیا به‌شداری پرۆسه‌ی چڵه‌زه‌یتون ده‌كه‌ن، به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وتی: "رۆژی سێشه‌ممه دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و شه‌ڕڤانه ژنه له گوندی قرنه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بلبله‌ی عفرین له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه وێنه‌ی گیراوه و جه‌سته‌ی شێوێندراوه".
تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و شه‌ڕڤانه ژنه چۆن شه‌هیدكراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به "كارێكی دڕندانه‌ی بێ وێنه" وه‌سفی كرد.
دواتر یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن له راگه‌یه‌ندراوێكدا شه‌هیدبوونی بارین و سێ شه‌ڕڤانی تری دوای به‌رگرییه‌كی پاڵه‌وانانه له نزیك سنووری باكووری عفرین له شه‌ڕ دژی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی راگه‌یاند.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن ده‌ڵێت: "ئه‌و چوار شه‌ڕڤانه ته‌رمه‌كانیان كه‌وتووه به‌رده‌ستی هێرشبه‌ران كه جه‌سته‌یان شێواندوون".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:06:03/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 21155
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت