جه‌میل بایك: ئه‌وروپا، ئه‌مریكا و روسیا كورد ده‌كه‌نه قوربانی ئامانجه‌كانی خۆیان
وێستگه نیوز -
هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه رایگه‌یاند كه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا و روسیا هیچ خزمه‌تێك به ئازادی و دیموكراسی ناكه‌ن، ئه‌وان كورد ده‌كه‌نه قوربانی بۆ ئامانجه‌كانی خۆیان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، خه‌ڵكی عه‌فرین سه‌رده‌كه‌ون.
جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه، شه‌وی رابردوو به‌شداری له به‌رنامه‌ی نێرینا ئازادی ته‌له‌فیزیۆنی ڕۆناهی تیڤی كرد و له چاوپێكه‌وتنێكدا پرسی عه‌فرینی نرخاند.
جه‌میل بایك وتی: "له ئێستادا حكومه‌تی تورك له عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژی ده‌كات، به‌نیازی له ناوبردنی گه‌لی كورد دوژمنایه‌تی ده‌كات و سیاسه‌تی گۆشه‌گیریشی به سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆدا سه‌پاندووه".
وتیشی: "ئه‌و هێرشه‌ی ده‌كرێته سه‌ر عه‌فرین هاوشێوه‌ی هه‌مان سیاسه‌ته كه به سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ دا سه‌پێندراوه".
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه باسی له‌وه كرد كه "له‌و كاته‌وه‌ی حكومه‌تی عوسمانی له‌ناوچوو، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیمپراتورییه‌ته پێكبێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش دژی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه كۆمه‌ڵكوژییان پێكهێناوه، حكومه‌تی تورك ئه‌رمه‌نییه‌كان،
كورده‌كان، ڕۆمییه‌كان و سوریانییه‌كانی كۆمه‌ڵكوژكردووه، ئه‌وان ده‌یانویست ته‌نیا تورك بمێنێته‌وه، ئێستاش به‌رده‌وامن له‌و سیاسه‌تانه‌یان و دژی عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژی پێكدێنن، حكومه‌تی تورك به ئاشكرا ده‌ڵێت، كه ده‌یه‌وێت گه‌لی كورد له ناو ببات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌ردۆغان ساڵی 2005 له سه‌ردانیدا بۆ ئامه‌د وتی ژن و منداڵ و پیر بكوژن، ئه‌ردۆغان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیسلامه‌وه نییه، ئه‌و ئیسلام وه‌ك په‌رده‌یه‌ك به كار دێنێت، ئێستا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ كۆمه‌ڵكوژی نه‌چوون و ده‌یانه‌وێت ئارامی ناوچه‌كه بپارێزن، له هیچ شوێنێ سوریا ئارامی نییه جگه له عه‌فرین، بۆیه هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نه‌ك بۆ پاراستنی ئارامی به‌ڵكو بۆ تێكدانی ئارامییه، ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك له چنگی سته‌م ڕزگاربكه‌ن، له كاتێكدا سه‌دان هاوڵاتیان شه‌هید و برینداركردووه، به ناوی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژن، به‌ڵام به ئاشكرا نیازیان ئه‌وه‌یه، كه خاكی سوریا داگیربكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و چه‌كانه‌ی له دژی خه‌ڵكی عه‌فرین به‌كارده‌هێنرێن، هه‌موو چه‌كی ناتۆن، به تانكی ئه‌ڵمانی كورد و عه‌ره‌به‌كانی عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ن، چیدی هیچ مه‌جالێك بۆ ئه‌ردۆغان نه‌ماوه كه خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنێت، ئیتر ڕاستییه‌كانی بۆ هه‌مووان ئاشكرا بووه، ئه‌وان ده‌ڵێن كه سێ ملیۆن ئاواره‌ی سوری له عه‌فرین جێگرده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وانه خه‌ڵكی عه‌فرینن كه بگه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین؟، ئه‌وروپا له ئاواره سورییه‌كان ده‌ترسێت، توركیاش به‌و به‌هانه‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێت ئاواره سوورییه‌كان بباته عه‌فرین هه‌مووان ده‌خه‌ڵه‌تێنێت".
راشیگه‌یاند كه "ئاكه‌په و مه‌هه‌په به پێشخستنی فاشیزم ده‌یانه‌وێت كه هه‌ڵبژاردندا سه‌ربكه‌ون، به‌م كاره فاشیسته‌كان وه نه‌ژادپه‌ره‌سته‌كان ڕاده‌كێشن بۆ لای خۆیان، هه‌موو مه‌به‌ستی ئه‌وان له رێگای دژایه‌تی گه‌لی كورده‌وه پێكدێت، گه‌لی كورد باش له‌وه تێگه‌یشتووه، ئه‌ردۆغان ته‌نیا به دوژمنایه‌تیكردنی گه‌لی كورد بووه سه‌رۆك كۆمار".
جه‌میل بایك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هێرشه‌كه به په‌سندكردنی روسیا كرایه سه‌ر عه‌فرین، ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاند، كه ئه‌وان به‌رگری له‌و ناوچه‌یه ناكه‌ن، وتیان ئێمه له‌و ناوچه‌یه ئۆپه‌راسیۆن ناكه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت، كه ئێوه ئازادن هێرش بكه‌ن، ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاییش دووڕوویی ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت ناكۆكییه‌كانیان له سه‌ر گه‌لی كورد چاره‌سه‌ربكه‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه كه "له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تاندا گه‌لانی دیموكراسیخواز ده‌بێت چاره‌نووسی عه‌فرین به چاره‌نووسی خۆیان بزانن، پێموایه چۆن له باره‌ی كۆبانێوه سۆسیالیزمی جیهانی پشتگیری كرد، له باره‌ی عه‌فرینیشه‌وه ئه‌وه رووبدات و پشتی فاشیزم له ئه‌رز بكه‌وێت، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا و ڕوسیا هیچ خزمه‌تێك به ئازادی و دیموكراسی ناكه‌ن، ئه‌وان كورد ده‌كه‌نه قوربانی و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه ئامانجه‌كانی خۆیان بپێكن".
AM:10:50:03/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3667
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت