بە ئامادەبوونی عەبادی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەم بڕیارانەی دا

‌کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە ئامادەبوونی حەبادی

وێستگه‌ نیوز ـ
نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، عەبادی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقی کردووە و گفتوگۆ کراوە دەربارەی ئامادەکارییە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو و ئاسانکاری ڤیزا.


لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی عەبادی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکاریی لیژنە ئەمنییەکان کراوە بۆ چۆنێتی دابینکردنی لایەنی ئەمنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و گفتوگۆکردن لەسەریان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە لەسەر دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ئەو بابەتە، لەپێناو دڵنیایی دان بۆ لایەنی ئەمنی هەڵبژاردنەکان.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر پێدانی ڤیزا بە وەبەرهێنەر و پیاوانی خاوەنکار، کە دەیانەوێت لە عیراقدا وەبەرهێنان بکەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر هەوڵە هەواڵگرییەکان و چۆنێتی بەهێزکردنی پلانە ئەمنییەکان، بۆ دۆزینەوە و راوەدوونانی ئەندام و شانە تیرۆریستییەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی عیراق ناوبەناو بە ئامادەبوونی حەیدرە عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری و لێپرسراوە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات، بۆ تاوتوێکردنی دوا پێشهاتە ئەمنییەکان و پلانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ پرسە جیاوازەکانی وڵات.

هــ. ر


PM:08:48:04/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 5848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو