ئه‌نجومه‌نی ئاسایش راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر دۆخی عیراق و هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌

‌یان کۆبیش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیه‌ندراوێکی لەبارەی دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پشتگیری لە گفتوگۆ دەکەن لە نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووه‌می 2017، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی عیراقەوە، یان کۆبیش نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق راپۆرتیکی لەبارەی دۆخی عیراقەوە خوێندەوە.

لە راپۆرتەکەیدا یان کۆبیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یۆنامی داوا دەکات دەستبەجێ دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان نوێنەرانی بەغدا و هەولێر دەکات لەسەر پرسە گرنگەکانی وەک بودجە و مووچە هەناردەی نەوت.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە یونامی پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆیانە پێشکەش دەکات، بەڵام "دەبێت لەسەر داوای هەردوو لایەنەکە بێت."

کۆبیش جارێکی دیکەش هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ عیراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ و دیموکرات دوپات کردوەتەوە.

یان كۆبیش ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: "تەنها لەڕێی ئەم جۆرە گفتوگۆیانەوە لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو لایەنەکە دەتوانن چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ خاڵە ناکۆکەکان وەک دیارییکردنی پشکی بودجەی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018".


PM:10:53:22/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 5324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو