ژینۆ محه‌مه‌د: به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی هه‌یه به ماڵ و منداڵه‌وه كار بۆ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی هه‌یه به ماڵ و منداڵه‌وه كار بۆ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات.
ژینۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "به‌رپرس هه‌یه له باڵاترین پۆسته‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هانی كادری یه‌كێتی ده‌دات بچن له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح خۆیان كاندید بكه‌ن و ئێستاش خه‌ڵك هه‌یه كاندیدی لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه له‌سه‌ر ته‌كلیفی ئه‌و".
ژینۆ محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ش بدوێنی خۆی به ئازاترین و خه‌مخۆرترین و قوربانیده‌رترین به‌رپرسی ناو یه‌كێتی ده‌زانێت".
ده‌شڵێت: "جگه له‌خۆی ماڵ و منا‌ڵیشی سه‌رقاڵی كاركردنن بۆ دكتۆر به‌رهه‌م".
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی نووسیویه‌تی: "یه‌ك تۆز غیره‌ت بتانگرێت و ئاشكرا بڕۆنه پاڵ هه‌ر حزب و لایه‌نێك كه ده‌تانه‌وێت نه‌ك له پشتی هه‌مان ساتر سه‌نگه‌ر له هاوسه‌نگه‌رت بگریت".
دوای جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح جێگری پێشووی سكرتێری ئه‌و حزبه به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
PM:04:06:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 19632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت