نرخی ئینتهرنێت به رێژهی سهدا پهنجا كهمدهكرێتهوه
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق نرخی هێڵی ئینتەرنێت و کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتی بە رێژەی لەسەدا پەنجا کەمدەکاتەوە.
نووسینگەی وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی نرخی هێڵەکانی ئینتەرنێتی کۆن و نوێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات بە رێژەی لە سەدا 50 نرخی ئینتەرنێت بۆ کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت کەمدەکرێتەوە کە لەگەڵ کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاریی تۆڕە نێودەوڵەتییەکان رێککەوتوون.
نووسینگەی وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق دەشڵێت، ئەو هەنگاوە لە پێناو کەمکردنەوە و راگرتنی نرخی ئینتەرنێتە هەروەها بۆ پێشکەشكردنی باشترین جۆری ئینتەرنێت لە رێگەی دروستکردنی پێشبڕکێ لە نێوان کۆمپانیاکانی ئەو بوارەوە.
راشیگەیاندووە، پێشتریش وەزارەتەکەیان بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوازی کە وەڵامدەرەوەی داواکاری هاوڵاتیان بێت، چەندین جار نرخی ئینتەنێتی کەمکردووەتەوە.
هــ. ر
AM:10:37:21/02/2018
ئهم بابهته 4938
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت