‌وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق له‌سه‌ر پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژەی‌ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاندووە، سەرجەم تیمە ئەندازیارییەکانی‌ وەزارەتەکەیان لە کاردان بۆ ئەوەی‌ بە زووی‌ کێشەی‌ ئینتەرنێت لە عیراق چارەسەر بکەن.


حازم محەمەد، وتەبێژەی‌ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاندووە، دوێنێ شەو کاتژمێر 11ی شەو تا یه‌كی شەو هێڵەکانی‌ ئینتەرنێت لە عیراق کراونەتەوە بە شێوەیەکی ئەزمونی‌ و دواتر داخراونەتەوە و لە ئێستادا کارییان تیادا دەکرێت بە شێوەیەک چیتر خراپنەبنەوە.

ئەوەشی وتووە، هەموو توانای خۆیان دەخەنەگەڕ کە بە زووترین کات هێڵەکان چاکبکەنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی‌ سێ رۆژە هێڵەکانی‌ ئینتەرنێت لە عیراق و هەرێم بڕاون و هاوڵاتیان دەڵێن بە هۆی ترسی حکومەت لە خۆپیشاندانەکان ئینتەرنێت بڕاوە و حکومەتیش دەڵێت خەلەل و بچڕان لە هێڵە سەرەکییەکانی‌ ئینتەرنێت روویداوە.

هــ. ر


AM:11:12:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1913 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌