به‌وێنه.. له كتێبخانه‌ی سلێمانی په‌یكه‌ری شاعیر و رۆماننووس به‌ختیار عه‌لی دانرا
پەیکەری بەختیار عەلی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له كتێبخانه‌ی گشتی شاری سلێمانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شاعیر و رۆماننوس به‌ختیار عه‌لی لادرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و كه‌سوكاری، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری به‌ختیار عه‌لی لادرا كه له‌لایه‌ن په‌یكه‌رساز چێنه‌ر نزار دروستكراوه.
چێنه‌ر نزار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ری بیرۆكه‌ی خۆی بووه وه‌كو رێزلێنانێك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی به‌ختیار عه‌لی، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانیشه‌وه هاوكاری كراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه دوو مه‌تر و هه‌شتا سانتیمه‌تره و له‌مادده‌ی برۆنز دروستكراوه، قاعیدی ژێر په‌یكه‌ره‌كه‌ش دوو كتێبی به‌ختیار عه‌لییه كه بۆ زمانی ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕدراون.
PM:02:48:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت