به‌ختیار عه‌لی خه‌ڵاتكرا
دیمەنێک لە مەراسیمەکە
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می2017، رۆمان نووس و نووسه‌ری ناوداری كورد به‌ختیار عه‌لی، خه‌ڵاتی باشترین نووسه‌ری ساڵی پێبه‌خشرا.
به‌ختیار عه‌لی، رۆماننووس و نووسه‌ری ناوداری كورد، له مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی نیلی زاكس بۆ ساڵی 2017، وەك نوێنەری ئەدەبیاتی رۆھەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن پارێزگاری دۆرتمۆندەوە له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، خه‌ڵاته‌كه‌ی پێبه‌خشرا.
جێی ئاماژەیە ئەم خەڵاتە دووساڵ جارێک دەبەخشرێت بە باشترین نوسەری دووساڵ، کە لەلایەن چەندین رەخنەگری ئەڵمانەوە هەڵدەبژێردرێت.
به‌ختیار عه‌لی، یه‌كێكه له نووسه‌ره پڕ خوێنه‌ره‌كانی كورد و خاوه‌نی ده‌یان رۆمان و نووسینی ره‌خنه‌ییه، هه‌روه‌ك چه‌ند پارچه قه‌سیده‌یه‌كیشی هه‌یه.
له ناودارترین رۆمانه‌كانی به‌ختیار عه‌لی:
مەرگی تاقانەی دوووەم
ئێوارەی پەروانە
دواھەمین ھەناری دونیا
شاری مۆسیقارە سپییەکان
جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی یەکەم (بڵاوکراوەتەوە لە 10/5/2015)
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی دووەم (بڵاوکراوەتەوە لە 7/7/2013)
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی سێیەم ( بڵاوکراوەتەوە لە 6/9/2017)
هەورەکانی دانیال - 2015
هــ. ر
PM:09:00:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت