ڤیدیۆی شه‌ڕێكی نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای تورك بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
ڤیدیۆی شه‌ڕێكی نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و سوپای تورك و چه‌كداره‌كانی له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی جندرێس له عه‌فرین بڵاوكرایه‌وه.
شه‌وی رابردوو، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یه‌په‌گه و سوپای تورك و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته له گوندی حه‌ج بیلال-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی جندرێس له عه‌فرین رووی دا.
ئه‌مڕۆش راگه‌یه‌ندرا كه گوندی حه‌ج بیلال به‌ته‌واوه‌تی له سوپای تورك و چه‌كداره‌كانی پاككراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هاوارنیوز، ڤیدیۆی به‌شێكی شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شه‌ڕڤانان و سوپای تورك و چه‌كداره‌كانی له گوندی حه‌ج بیلال بڵاوكرده‌وه.
PM:08:32:06/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 17846
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت