دوای پێنج رۆژ توركیا بۆردوومانی ئاسمانی عه‌فرینی ده‌ستپێكرده‌وه
وێستگه نیوز – دوای پێنج رۆژ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانكردنی شاری عه‌فرینی له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرده‌وه.
رۆژنامه‌ی "حوڕییه‌ت"ی توركی رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی له 3ی ئه‌م مانگه‌دا چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسییان له پارێزگای ئه‌دلب خسته‌خواره‌وه، حكومه‌تی توركیا بۆردوومانكردنی عه‌فرینی به فڕۆكه راگرت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانكردنی شاری عه‌فرینیان ده‌ستپێكرده‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان 6 ئامانجی شه‌ڕڤانانیان له عه‌فرین بۆردوومان كردووه، تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی زیانه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
لای خۆیه‌وه سوپای توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "فڕۆكه‌كانمان ناوه‌ندی عه‌فرینیان بۆردوومان كرد و 19 ئامانجیان بۆردوومان كردووه".
له 20ی مانگی رابردووه‌وه حكومه‌تی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی هێرشی ئاسمانی و زه‌مینییان بۆسه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه و شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن "یه‌په‌ژه" به توندی رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و تا ئێستا سوپای توركیا و چه‌كداره‌كانی پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه.
AM:10:32:09/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2242
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت