توركیا ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی له عه‌فرین راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
سوپای توركیا رایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تای هێرشكردنه‌سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان 31 سه‌ربازی تورك كوژراون و 143ی تریش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سوپای توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنی عه‌فرینه‌وه تا ئێستا 31 سه‌ربازی سوپا كوژراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ر له‌هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا 143 سه‌ربازی تری سوپا برینداربوون.
به‌پێی ئاماری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له سه‌ره‌تای هێرشی توركیاوه بۆسه‌ر عه‌فرین نزیكه‌ی 900 سه‌رباز و چه‌كداری سه‌ربه توركیا كوژراون، له به‌رامبه‌ردا 77 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون، نزیكه‌ی 50 تانك و زرێپۆشی توركیا ته‌قێنراونه‌ته‌وه و دوو كۆپته‌ری سوپای توركیا، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان و دوو فڕۆكه‌ی چاودێریی ئه‌و سوپایه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه خراونه‌ته‌خواره‌وه.
له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2018وه، سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر عه‌فرین و له‌و هێرشه‌یاندا، خانووی هاووڵاتیان، بازاڕ، شوێنی مانه‌وه‌ی هاووڵاتیان، گونده‌كان، شوێنه‌واره مێژوویه‌كان، مزگه‌وته‌كان، گۆڕستانه‌كان، خوێندنگه‌كان، وێستگه‌ی ئاو و به‌نداوی عه‌فرینی كردووه‌ته ئامانج و زیانیان به‌و شوێنانه گه‌یاندووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه به توندی به‌رپه‌رچدراونه‌ته‌وه.
PM:07:34:12/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5534
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت