پێشانگه‌یه‌كی كاریكاتێر بۆ شه‌ڕڤانانی عه‌فرین ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ناوه‌ندی حه‌وت ره‌نگه و گروپی نه‌قیزه پێشانگه‌یه‌كی كاریكاتێری تایبه‌ت به پشتگیریكردنی خه‌باتی رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت شاری قاره‌مانی عه‌فرین ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ختیار سه‌عید، خاوه‌نی ناوه‌ندی حه‌وت ره‌نگه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، رۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ له گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی، ناوه‌نده‌كه‌یان به‌هاوكاری گروپی نه‌قیزه بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عفرینی رۆژئاوای كوردستان به به‌شداری حه‌وت كاریكاتێریست له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پێشانگایه‌كی كاریكاتێری ده‌كه‌نه‌وه و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه هێرش ده‌كرێته شاری عفرین، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن له شاره‌كه‌یان.
هــ. ر
PM:08:57:03/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2402
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت