ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت

‌هاوڵاتییان لە چاوەڕوانی بارانباریندان


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.


لە راگەیەندراوێکدا  کە پێشتر کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە دەڵێت: "لە 1ی کانونی دووەمی ساڵی 2018وە کەشێکی ناسەقامگیر روو لە هەرێم دەکات و پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم بگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆژی سێشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بەردەوام دەبێت و لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەوەشی وتووە: "رێژەی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری دهۆک زیاتر دەبێت وەک لە پارێزگاکانی دیکە و کەشەکەش تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت".

هــ. ر


AM:10:10:01/01/2018






ئه‌م بابه‌ته 5688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو