كه‌شناسی هه‌رێم: باران و به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی باران و به‌فری له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، رۆژی چوارشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، نزمه پاڵه په‌ستۆیه‌ك روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانبارین به‌رێژه‌ی جیاواز ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رۆژی پێنجشه‌ممه بارسته هه‌وایه‌كی سارد یاوه‌ری ئه‌م شه‌پۆله ده‌كات و بارانبارین ته‌واوی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بارانبارین به‌فریش له ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه له هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر به‌فر ببارێت.
هــ. ر
AM:10:31:04/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 23668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت