هاوڵاتییان له هاتنی شەپۆلێکی سەرماو ئەگەری بەستنی ئاوی ماڵەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌له‌كاتی هاتنی شه‌پۆلی سه‌رماو سۆڵه‌و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌ستنی تانكی و پێوه‌ره‌كانی ئاو، ئاگادار بن و پێوه‌ری ئاوه‌كانیان له شه‌واندا داپۆشن.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بەپێ پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی سەرما روو لە کوردستان دەکات و ئه‌گه‌ری بارانبارین و به‌فربارین له ئارادایه.
وتیشی: "بۆیه هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، ئاو نەڕێژنە کۆڵان و شەقام و شوێنه گشتییه‌كان بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە دەبێتە هۆی بەستن شەقامەکان و خلیسکانی ئۆتۆمبیل و کارەساتی کەوتن و دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە".
ئامانج جه‌لال وتیشی: "پێوەری ئاوی هاوبەشی ماڵان داپۆشن و لەسەرما بی پارێزن لەکاتی تێکچون و تەقینی پێوەر هاوڵاتی خۆی بەرپرسە لە چاکردنەوەی".
راشیگه‌یاند: "لەکاتی دابەزینی پلەی گەرما لە شەواندا دەزولەیەک ئاوی بۆرییه‌كان بکرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری، هه‌روه‌ك لەکاتی بەستنی بەلوعەدا ئاوی گەرمی پێدابکرێت بۆئەوەی نەبێتە شکانی".
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، فازل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كرێت بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، شه‌پۆلێكی بارانبارن روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات".
وتیشی: "ئه‌و شه‌پۆله له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا بارسته هه‌وایه‌كی سارد ده‌هێنێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ ژێر سفری سه‌دی دابه‌زێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و باسته هه‌وا سارده و بوونی راده‌ی شێ له هه‌وادا، واده‌كات به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ببارێت.
راشیگەیاند کە ته‌نانه‌ت پێشبینییش ده‌كرێت له سه‌نته‌ری هه‌ردوو شاری سلێمانی و دهۆك به‌فر ببارێت، وتیشی كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله تا رۆژی هه‌ینیی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
PM:08:17:03/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 29568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت