کەشناسی هەرێم: بەفر و بارانبارین لەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت

‌باران بارین بەردەوام دەبێت

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ره‌وشی کەشوهەواو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی كانوونی دووه‌م بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.


كه‌شناسی هه‌رێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کات و شوێنی جیاوازو بارینی به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، بۆ سبەینێش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمه‌ باران له‌ كات و شوێنی جیاواز.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما 12 پلە و نزمترین 9 پلە دەبێت، لە سلێمانی‌11 بە 6، دهۆک 12 بە  7، کەرکوک 15 بە 12 پلە دەبێت.

هــ. ر


AM:11:26:18/01/2020










ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو