به‌ وێنه‌.. بارزانی له‌ ناو پێشمه‌رگه‌دا رۆژی ئاڵای كوردستانی كرده‌وه‌

‌بارزانی

وێستگه‌ نیوز ـ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی ئاڵای له‌ ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێكرد و ئه‌و یاده‌ی كرده‌وه‌.


بارزانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، سەردانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد و لەگەڵ پێشمەرگەدا یادی رۆژی ئاڵای كوردستانی كرده‌وه‌.

میدیاكانی پارتی بڵاویانكره‌وه‌، هەر لەو سەردانەدا بارزانی، وێڕای هەواڵپرسینی پێشمەرگە، لەگەڵ هێزی پێشمەرگە پێكەوە یادی رۆژی ئاڵای كوردستانیان كرده‌وه‌ و نانی نیوه‌ڕۆشی له‌ لای ئه‌وان خواردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، كوردانی باشووری كوردستان به‌ مه‌راسیمی جیاواز یادی یادی ئاڵای كوردستانیان كرده‌وه‌.

هــ. ر


PM:09:07:17/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 11580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو