له مهندهلی چهكدارانی حهشدی شهعبی ئاڵای كوردستانیان سوتاند
وێستگه نیوز ـ
چەکدارانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئاڵای کوردستان دێننە خوارەوە و دهیسووتێنن.
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، بە میدیاكانی پارتی راگهیاند: حەشدی شەعبی لە مەندەلی و ناوچەکانی سنووری دیالە جگە لە خانەقین، ئاڵای کوردستانی هێناوەتە خوارەوە و سوتاندوویانه.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ئێستا لەسەر ئەو پرسە و پرسی ریفراندۆم و ئامادەکاری بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو، لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆوبونەوە داین".
بەرپرسەکەی پارتی دووپاتی کردەوە کە حەشدی شەعبی چەند رۆژێکە دەستی بە جووڵانەوە و سەرپێچی کردووە و ”دەیانەوێت ئاژاوە لە ناوچەکە دروست بکەن".
PM:12:38:10/09/2017
ئهم بابهته 3892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت