زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه بخوێنه‌ره‌وه كه ئه‌مڕۆ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
سەمەد.. ئەو پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی هێنا
وێستگه نیوز -
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، خاوه‌نی سێ منداڵه‌و به وته‌ی دایكی، قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ر بووه‌و خاوه‌ن قه‌رزه‌كان لێی خۆش بوون.
دایكی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا له سه‌ر گۆڕستان و له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی وتی: "سه‌مه‌د قه‌رزاری هه‌موو دوكانداره‌كانی تاسڵوجه‌یه، هه‌مووی گه‌ردنیان ئازاد كردووه".
وتیشی: "من بۆخۆم شه‌ش منداڵی بێ باوك به‌خێو ده‌كه‌م و ئه‌وه سیانی كوڕه‌كه‌شمی هاته‌سه‌ر، منیش كرێچیم و ده‌ستكورتم، منیش وه‌ك ئه‌و خۆم ده‌كوژم".
چیرۆكی سه‌مه‌دی جوانه‌مه‌رگ به‌م جۆره‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی نانی به‌یانی ده‌خوات، منداڵه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته خوێندنگا، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به ته‌نیا له ماڵ ده‌بێت، له ژوورێكی ماڵه‌كه‌یدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناو خۆی خنكاند.
سه‌مه‌د ته‌مه‌نی 35 ساڵه، دوای خۆی سێ منداڵی بۆ دایكی جێهێشتووه، كه به وته‌ی دایكی، ئه‌ویش شه‌ش منداڵی بێ باوكی له‌سه‌ر شانه.
هــ. ر
PM:09:53:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 31212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت