‌ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین: ژنێک بەهۆی‌ دەستدرێژیی‌ کردنەسەری‌، خۆی‌ کوشتووە
‌دیمەنێک لە بەرنامەی هێڵی سوور..

وێستگه‌ نیوز ـ
جێگری‌ لێپرسراوی‌ مەڵبەندی‌ دوزخورماتووی‌ یەکێتی‌ ئاشکرایدەکات، ئەگەر حکومەت و رێکخراوەکان، کار لەسەر دۆسییەکانی‌ دەستدرێژی‌ سێکسی‌ بکەن بۆ سەر بەشێک لە کچان و ژنانی‌ کورد لە دوزخورماتوو، حەشدی‌ شەعبی‌ و کاربەدەستانی‌ عیراق رووبەڕوی‌ کێشەی‌ یاسایی‌ دەبنەوە.


لە بەدواداچوونێکی‌ بەرنامەی‌ هێڵی‌ سوری‌ ئێن ئاڕ تییدا، تیشکخراوەتە سەر پرسی‌ دەستدرێژی‌ سێکسی‌ بۆ سەر کچان و ژنانی‌ کورد لە دوزخورماتوو، لە دوای‌ رووداوەکانی‌ 16ی‌ ئۆکتۆبەرەوە.

هەر لە بەرنامەکەدا، ئەندامێکی‌ کوردی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سەڵاحەدین رایدەگەیەنێت، پێنج حاڵەتی‌ دەستدرێژی‌ سێکسی‌ تۆمارکراون، دەشڵێت "ژنێک بەهۆی‌ دەستدرێژیی‌ کردنەسەری‌، خۆی‌ کوشتووە".

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:5 خولەک لە ئێن ئاڕ تییەوە، بەرنامەیەکی نوێی (هێڵی سور) پەخشدەکرێت، لەسەر دەستدرێژی کردنە سەر کچان و ژنانی کورد لە دوزخورماتوو. پێشکەشکاری بەرنامە ژوان قەرەداخی و پرۆدیسەر رۆکان جاف.

هــ. ر


PM:02:11:08/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 46674 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو