بەرپرسێکی سوپای پاسداران دەستدرێژی کرده‌ سەر کچێکی تەمەن 15 ساڵان

‌قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی لە زیادبوونە

وێستگه‌ نیوز ـ
لە شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 15 ساڵ.


ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بە پێی ڕاپۆرتێک کە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کەوتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا و لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی حکومیدا، کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوی (ش. محەمەدیان) و خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان لەلایەن ئەندامێکی ناوەندی بەسیجی ئەو شارە کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، دەستدرێژی کراوەتە سەر.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپرسانی بەسیجی مەریوان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو کچە کردووە و پێیانڕاگەیاندوون ئەگەر ئەو پرسە میدیایی بکرێت و بڵاوبکرێتەوە، رووبەڕووی چارەنووسێکی ناخۆش دەبنەوە.

هەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، گێچەلی سێکسی لە ناوەند و بارەگاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە بەشێوەیەک کە بووەتە شتێکی ئاسایی و رۆژانە.

هــ. ر


PM:03:40:19/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 7842 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو