ڤیان ده‌خیل: دوو هه‌زار و 900 كچ و ژنی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماون
ژمارەیەک کچ و ژنی ئێزدی
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عیراق هاوكارنه‌بووه له رزگاركردنی ئافره‌ته ئێزدییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، ئاشكراشیده‌كات كه تا ئێستا دوو هه‌زار و 900 كچ و ژن له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماون.
ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتارێكی ئێزدی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند كه "كوردی ئێزدی چه‌ند ساڵێكه به به‌رده‌وامی له ره‌وشێكی خراپدان، به‌شی هه‌ره زۆریان له شنگال، باشیك و گونده‌كانی سنووری قه‌زای شێخان بێ ماڵ و حاڵبوون و ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه ئاواره بوون".
ڤیان ده‌خیل وتی: "26 كه‌مپ له سنووری پارێزگای دهۆك پڕن له ئاواره ئێزدییه‌كان به‌هۆی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌هۆی ناله‌بارییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه، 420 هه‌زار كوردی ئێزدی ئاواره بوون، كه ئه‌مه‌ش له سه‌دا 80ی ئه‌م پێكهاته‌یه پێكده‌هێنێت، له نێویشیاندا چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ئاواره‌بوونیان بێ سه‌روشوێن بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له‌رێگه‌ی هه‌نده‌رانه‌وه له ئاوی ده‌ریا و رووباره‌كانیش خنكاون".
ڤیان ده‌خیل كه سه‌ر به فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه باسی له‌وشكرد كه "ژماره‌یه‌ك هۆكار هه‌ن كه رێگرن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، یه‌كێك له هۆكاره‌كان هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هێز و گرووپی چه‌كداری جیاوازه. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئێستا له سنووری شنگال هێزی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق، حه‌شدی شه‌عبی، په‌كه‌كه و چه‌ندین گرووپی چه‌كداری دیكه‌ی سووری هه‌ن، ئه‌مه هه‌ستی متمانه به‌خۆبوون به دانیشتووانی ناوچه‌كه نادات، هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه شنگال له سه‌دا 85ی وێران بووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌باره‌ی منداڵه ئێزدییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "منداڵه ئێزدییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، زیاتر له هه‌زار منداڵ له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی بۆ چوار ساڵی پێش زیاتر له سێ ساڵه كه‌وتنه ده‌ستی داعش، به‌شێكی زۆری ئه‌و منداڵانه له ئێستادا له ته‌مه‌نی شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵیدان و له چه‌ندین شوێنی جیاوازی عیراق و سوریا بوونیان هه‌یه و هه‌موو ئینتیمایه‌كیان بۆ داعشه".
راشیگه‌یند كه "له ئێستادا له كه‌مپی گه‌یاره و حه‌مام عه‌لیل و چه‌ند كه‌مپێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌یان منداڵی كوردی ئێزدی هه‌ن، زۆرجار هه‌بووه له یه‌ك كاتدا 10 خێزانی ئێزدی وتوویه‌تی ئه‌مه منداڵی منه، پێویسته پشكنین بۆ ئه‌و خێزان و منداڵانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكی راسته‌قینه‌یان ئاشكرا بێت".
ڤیان ده‌خیل له‌باره‌ی رزگاركردنی كچ و ژنانی ئیزدی له‌ژێر ده‌ستی داعش ئاشكرایكرد كه "هه‌رچه‌ند تا ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار كچ و ژنی كوردی ئیزدی رزگار كراون، به‌ڵام به‌ڕاستی له بابه‌تی رزگاركردنی ئافره‌ته ئێزدییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش حكومه‌تی عێراق هاوكار نه‌بووه، تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت زیاتر له دوو هه‌زار و 900 كچ و ژن له‌ژێر زوڵم و سته‌مه‌كانی داعشدا ده‌ژین".
AM:10:09:26/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت