كچێكی ئێزدی له‌ڕێی ته‌له‌فزیۆنه‌وه چه‌كدارێكی داعش ده‌ناسێته‌وه
ژمارەیەک کچی ئێزدی
وێستگه نیوز –
كچێكی ئێزدی له‌ڕێی ته‌له‌فزیۆنه‌وه چه‌كدارێكی داعش ده‌ناسێته‌وه كه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ته‌له‌عفه‌ر ئاواره بووه و رایگه‌یاند كه ئه‌و كاته‌ی لای چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه به دیل گیراوه، ئه‌و چه‌كداره كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كردووه.
ئیڤانا وه‌لید كچه ئێزدی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "یه‌كێك له ئاواره‌كانی ته‌له‌عفه‌ر كه له كه‌ناڵێكی ئاسمانی ده‌ركه‌وتووه، چه‌كداری داعشه و نازناوی (ئه‌بو عه‌لی)یه و زیاد له جارێك كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كردووم".
ئیڤانا وه‌لید نووسیویه‌تی: "هه‌رگیز ده‌موچاویم له‌بیر ناچێته‌وه چونكه به‌رپرسی كڕین و فرۆشتنی كچه ئێزدییه‌كان بوو له ته‌له‌عفه‌ر".
وتیشی: "پێویسته ئه‌و كه‌سه سزا بدرێت، من و زۆر له‌وانه‌ی رزگارمان بووه باش ده‌یناسین و ئاماده‌م رووبه‌ڕووی ببمه‌وه و ئه‌و كارانه‌ی پێ‌بڵێم كه به‌رامبه‌ر من و ئێزدییه رزگاربووه‌كانی كردووه".
ئیڤانا وه‌لید داوای له حكومه‌ت كرد"لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره داعشه‌دا بكه‌ن، چونكه شوێنی زۆربه‌ی كچه ئێزدییه‌كان ده‌زانێت"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌دان چه‌كداری داعش خۆیان تێكه‌ڵی خێزانه ئاواره‌كان كردووه".
وتیشی: "زۆر دڵنیام له ده‌نگی، كاتێك گوێم لێی ده‌بیت، بیرم ده‌كه‌وێته‌وه كه چۆن به ره‌قی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردین و سووكایه‌تی پێده‌كردین و ده‌یوت ده‌تانفرۆشم".
رۆژی یه‌كشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق پرۆسه‌ی ئازادكردنی ناحیه‌ی ته‌له‌عفه‌ری راگه‌یاند، هاوكات دانیشتوانی شارۆچكه‌كه له‌ڕێی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆیان دیاریكراوه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تر بوون.
PM:07:39:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 29540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت