هه‌سه‌ده له‌سه‌ر دیارنه‌مانی ته‌لال سلۆ روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كانی توركیا ده‌ستیان هه‌یه له ونبوونی ته‌لال سه‌لۆ وته‌بێژی هه‌سه‌ده، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێشتر چه‌ندین جار ته‌لال سلۆ له‌لایه‌ن توركیاوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو".
پێنجشه‌ممه فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده، له‌سه‌ر ونبوونی ته‌لال سلۆ، وته‌بێژی فه‌رمی قه‌سه‌ده، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌سه‌ده، له سه‌ره‌تای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ده‌ڵێت: "ونبونی ته‌لال سه‌لۆ، وته‌بێژی هه‌سه‌ده له ڕای گشتیدا قسه‌وباسی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌م بابه‌ته‌ش بووه‌ته رۆژه‌ڤی چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه، وه‌كو هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یه‌نین، كه ته‌لال سه‌لۆ و گروپه‌كه‌ی له‌سه‌ر داخوازی و خواستی خۆیان به‌شداری هه‌سه‌ده ببوون، ناوبراو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌كو وته‌بێژی هه‌سه‌ده ده‌ستنیشان كرابوو، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵمان بچڕاوه، له‌سه‌ر كاری خۆی بوو".
وتیشی: "ته‌لال سه‌لۆ له‌ناو هێزه‌كانی ئێمه‌دا خاوه‌ن رێز بوو، هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێده‌هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن توركیاوه رووبه‌ڕووی گوشار و گێچه‌ڵپێكردن ده‌بووه‌وه، به كوشتنی منداڵه‌كانی كه له توركیا بوون، هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرا".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه:"له‌و كاته‌وه‌ی كه ته‌لال سلۆ ونبووه، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت، كه ته‌لال سه‌لۆ له‌به‌ر گوشار و ئاسته‌نگییه‌كانی كه بۆ كاره‌كه‌ی ده‌هاته پێشه‌وه، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كردبوو".
فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده، رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ته‌لال سلۆ به ده‌ستی هه‌واڵگیریی توركیا و هاوكاری چه‌ند كه‌سێك له خێزانه‌كه‌ی ونبووه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه ئه‌رك و تێكۆشانی خۆمان له دژی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها خه‌باتی بونیادنانی سوریایه‌كی دیموكراتیك، فیدراڵ، ئازاد و نا ناوه‌ندیی درێژه پێ ده‌ده‌ین، هاوكات برایه‌تی گه‌لان هاوسه‌نگی كاری ئێمه ده‌بێت و ناسنامه‌ی سه‌ربازی خۆمانی پێ دیاری ده‌كه‌ین، ئه‌م ڕووداوه‌ش كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر هێزه‌كانمان و دواتر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ئاشكرا ده‌كه‌ین".
پێشتر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌زاری ئه‌بو فاروق، سه‌ركرده له " لیوای باكور" و سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی "فیرقه‌ی حه‌مزه" به‌ناوی عه‌بدوڵا حه‌لاوه بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه گوایه عه‌قید ته‌ڵال سه‌لو، وته‌بێژی فه‌رمیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات جیابووه‌ته‌وه و چوه‌ته ناو سوپای ئازادی سوریا له باكوری حه‌له‌ب.
AM:08:30:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت