شێخ نه‌عیم قاسم: حزبوڵا تا كۆتایی ئه‌ركه‌كانی له سوریا ده‌مێنێته‌وه
سوریا
وێستگه نیوز -
جێگری ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تا كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی، حزبه‌كه‌ی له وڵاتی سوریا ده‌مێنێته‌وه.
شێخ نه‌عیم قاسم، جێگری ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان له وتارێكدا رایگه‌یاند كه تا كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی، حزبوڵا له وڵاتی سوریا ده‌مێنێته‌وه.
شێخ نه‌عیم قاسم ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حزبوڵا گوێ به چه‌واشه‌كاری میدیاكان سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی له سوریا نادات و وتی: "ئێمه له‌دوای سووریایه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆین. تاكوو ئه‌و كاته‌ی زایۆنییه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه‌ن ئێمه ساحه‌كه چۆڵ ناكه‌ین و له سووریا ده‌مێنینه‌وه؛ ئه‌گه‌رچی ده‌یان ساڵیش بخایه‌نێت".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ لوبنان سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌تی تێدایه به هۆی بوونی به‌ره‌ی خۆڕاگرییه. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنه‌كان به سه‌ر ته‌كفیرییه‌كان و زایۆنییه‌كان به هۆی به‌ره‌ی خۆڕاگرییه‌وه بووه. چیرۆكی سوپای لوبنان و نیشتمان و به‌ره‌ی خۆڕاگری درێژه به كاره‌كانی خۆی ده‌دات".
شێخ نه‌عیم قاسم راشیگه‌یاند كه "خه‌ڵكی لوبنان یه‌كگرتوو ده‌مێنێته‌وه، ئێمه هه‌ر به‌م یه‌كگرتووییه به‌ره‌وڕووی زایۆنییه‌كان بووینه‌وه. ئێسته‌ش بۆ دریژه‌دان به‌م ڕیگه‌یه یه‌كگرتوو ده‌مێنینه‌وه. ئه‌مه ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ته‌كفیرییه‌كان و زایۆنییه‌كانه".
PM:08:45:04/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت